میترۆ، NRT
لە ڕێوڕەسمێکدا لە وڵاتی دانیماڕک هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "سارا عومەر"  خەڵاتی ژنی ساڵی پێبەخشرا.
		
 سارا عومەر نوسەری ڕۆمانی "مردووشۆرە" کە لە وڵاتی دانیماڕک و لەڕێوڕەسمێکدا نمایشکرا، بەوهۆیەشەوە خەڵاتی ژنی ساڵی پێبەخشرا.
		
كتێبەكەی  بە  سێ زمان بڵاو بووەتەوە و ساڵی داهاتووش بە  زمانی فەرەنسی و چەندین زمانی دیکە بڵاو دەبێتەوە.  
		
سارا عومەر لە دایكبوی ١٩٨٦ و خەڵكی شاری سلێمانییە و لە ئێستادا لە دانیمارك دەژی، كار بۆ مافەكانی مرۆڤ و ژنان و منداڵان دەكات.