میترۆ،k24
هانده‌رێكی تیمێكی مه‌كسیكی له په‌خشی راسته‌وخۆ گێچه‌ڵی سێكسی به په‌یامنێری كه‌ناڵی "فۆكس"ـی وه‌رزشی ده‌كات و، ئه‌ویش هیچی ناچاربوو به‌ڕووی هانده‌ره مه‌كسیكییه‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و مایكه‌كه‌ی ده‌ستی به ده‌موچاویدا كێشا.
"ماریا فرناندا" ناوی ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵی "فۆكس"ی وه‌رزشییه و، كاتێك له‌په‌خشی راسته‌وخۆ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه له‌باره‌ی یه‌كێك له یارییه‌كان، هانده‌رانی تیمێك له ده‌وروبه‌ری كۆده‌بنه‌وه و به پاساوی به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی پشتگیری، یه‌كێك له هانده‌ره‌كان كه له‌پشت فرناندا بوو، بۆ مه‌به‌ستی گێچه‌ڵی سێكسلی چه‌ند جووڵه‌یه‌كی نابه‌جێی كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد، په‌یامنێره‌كه بسووڕێته‌وه و چه‌ند جارێك به مایكه‌كه‌ی ده‌ستی به ده‌موچاویدا بكێشێت.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر "فرناندا" به‌رگری له كاردانه‌وه‌ی خۆی كرد و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هه‌رگیز له‌و ره‌فتاره په‌شیمان نییه كه به‌رامبه‌ر كه‌سێكی له‌مجۆره كردوویه‌تی. گوتیشی: هانده‌ره‌كه به سزای خۆی گه‌یشت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، یه‌كه‌مجار ئه‌و گوێی به جووڵه‌كانی ئه‌و هانده‌ره نه‌دا، چونكه وا هه‌ستی كردبوو كه له‌پشته‌وه پاڵی پێوه‌نراوه، به‌ڵام كه جووڵه نابه‌جێیه‌كه‌ی چه‌ندین جار دووباره كرده‌وه، ناچاربوو كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌رگری له‌خۆی بكات.