میترۆ، الهام خالد
به‌یانی ئه‌مڕۆ 16ی ئایار، له كۆپنهاگن پایته‌ختی دانیمارك نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی ئۆفیسی گشتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (International Media Support) (IMS)ی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه پێشێوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی رێكخراوی IMS ستایشی ڕۆڵی سه‌نته‌ری میترۆیانكرد له به‌رگریكردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره له ڕۆژانی ئاینده چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به ئاڕاسته‌ی فراوانكردنی پڕۆژه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌نجام بدرێت.
ڕێكخراوی IMS ڕێكخراوێكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ،سوید، نه‌رویج پاڵپشتی ده‌كرێت.
رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتیIMS ، دیدگایەكی روونیان هەیە بۆ پاڵپشتی لە ئازادی میدیا لە جیهانداو باشكردنی ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی.
ئەم رێكخراوە لە 20 وڵات زیاتر كار دەكات لەوانەش عێراق . لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنەو سەنتەری میترۆ و گۆڤاری ژن و چەند رێكخراوێكی تر كاریكردوە.