سەلامەتی گیانی مستەفا صالح بامەرنی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانە






بەیاننامە
سەلامەتی گیانی مستەفا صالح بامەرنی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانە


27ی ئایاری 2018: سەنتەری میترۆ داوا لە لایەنە ئەمنییەكانی شاری دهۆك دەكات چارەنوسی رۆژنامەنوس مستەفا صالح بامەرنی ئاشكرا بكات و سەلامەتی گیانیشی لە ئەستۆی ئەو هێزانەیە.

ئێوارەیەكی درەنگی رۆژی شەممە هێزێكی مەدەنی لە گەرەكی نەورۆزی شاری دهۆك، ئامادەكاری پێشوی بەرنامەی پۆستی پێشمەرگە لە كەناڵی وار، مستەفا صالح بامەرنی پەلكێشی ناو ئۆتۆمبێلێك دەكرێت و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

مەتین صالح برای رۆژنامەنوسەكە بە میترۆی راگەیاند پێش بەر بانگی رۆژی شەممە چوار كەس كە بەرگی مەدەنییان لەبەر بووە براكەمیان بردوە تا ئێستا چارەنوسی نادیارە وتی" برادەرەكانی كە لەگەڵیا بوون نەیزانیوە ئەو كەسانە كێ بوون"جەختیكردوە" ئێمەش نازانین كێن و چارەنوسی براكەشمان نازانین"
باسی لەوەشكرد كە  براكەی "بەرنامەی پۆستی پێشمەرگەی هەبوو لە تەلەفزێۆنی وار تیڤی".

چەند رۆژنامەنوسێكی شاری دهۆك بۆ میترۆ باسیان لەوەكرد كە مستەفا بامەرنی سەرباری ئەوەی وەك رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ كاری كردوە، لە فیس بوك زۆر چالاك بوەو و رەخنەی توندی لە دەسەڵات گرتوە جەخیتان كردوە " دورنییە ئەو روداوە پەیوەندی بە راوبۆچونەكەانییەوە هەبن"

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت تا ئێستا خێزانی ئەو رۆژنامەنوسە نازانن لەلایەن چ هێزێك و بە پێی چ مادەیەكی یاسایی كورەكەیان دەسبەسەرە.

  "داوا لە لایەنە ئەمنییەكانی شاری دهۆك دەكەین دەسبەجێ چارەنوسی رۆژنامەنوس مستەفا صالح بامەرنی ئاشكرا بكات و سەلامەتی گیانیشی لە ئەستۆی ئەو هێزانەیە".

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017  هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن كراوە.
میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە رەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.
پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ
بۆ زمانی كوردی: 07700004147
بۆ زمانی عەرەبی : 07701528887


PM:09:32:27/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌