میترۆ، سلێمانی
به‌رپرسی راگه‌یاندنی گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانی ئەلەند مەحوی، به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ سه‌باره‌ت له رۆڵی كۆمپانیاكان له پشتیوانیكردنی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و میدیا سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری میترۆ و به‌ئاماده‌بوونی رێبین عومه‌ر كۆبووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت له رۆڵی كۆمپانیاكان و پشتیوانی كردنی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و میدیا كرا.
لای خۆیشیه‌وه دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سوپاسی كۆمپانیاكانی قه‌یوانی كرد كه له رێگه‌ی ریكلامه‌كانیه‌وه توانیویه‌تی پشتبیوانی هه‌ندێك له چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ بكات.