میترۆ، K24
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن تورك" ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا 7 كه‌سی دۆزیوه‌ته‌وه، كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودییه‌وه هه‌بێت و، وێنه‌ی ئه‌و گومانلێكراوانه له كامێراكانی نزیك كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ تۆماركراون.
ئه‌و كه‌ناڵه توركییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دیارنه‌مانی خاشقچی، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێكی ئه‌و كه‌یسه، پشكنینیان بۆ 150 كامێرا كردووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "دوای ئه‌و پشكنینه دواجار پۆلیسی توركیا پشتی به ته‌نیا دوو كامێرا به‌ستووه، كه له شه‌قامه‌كه‌ی به‌رده‌م كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه جێگیركراون"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه رایانگه‌یاندووه، له‌كاتی دیارنه‌مانی خاشقچی كامێراكانی ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌كه‌یان له‌كاركه‌وتبوون.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وێستگه‌ی "ئێن تیڤی"ـی تایبه‌ت ئاشكرایكردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان خراوه‌ته سه‌ر، بینراون كه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌ر له هاتنی خاشقچی چوونه‌ته ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه و دوای تێپه‌ڕبوونی 3 كاتژمێر كونسۆڵخانه‌كه‌یان جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وێستگه میدیاییه، "گومانلێكراوان به دوو ئۆتۆمۆبیل كونسۆڵخانه‌یان جێهێشتووه و ده‌كرێت پۆلیس بتوانێت ژماره‌ی تابلۆكانیان به‌جوانی بخوێنێته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌كانی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه ئاشكرا بكات.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، له چه‌ندین راپۆرتدا پۆلیسی توركیا رایانگه‌یاندبوو، له رۆژی رووداوه‌كه‌دا 15 هاووڵاتی سعوودی به دوو فڕۆكه‌ی جیاواز سه‌ردانی توركیایان كردبوو.
وه‌ك هه‌ردوو سایتی حوڕییه‌تی توركی و ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش بڵاویانكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا یه‌كێك له‌و دوو فڕۆكانه‌ی پشكنی بوو، به‌ر له‌وه‌ی توركیا به‌ره‌و دوبه‌ی جێبهێڵێت، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی دووه‌م كه ئیسته‌نبوڵی به‌ره‌و میسر جێهێشتبوو رانه‌گه‌یه‌ندرا، ئاخۆ ئه‌ویشیان پشكنی بوو یاخۆد نا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه دوا قۆناغی هه‌ردوو فڕۆكه‌كه ریازی پایته‌ختی سعوودیه بووه.