میترۆ، وێستگه نیوز
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی بێسه‌روشوێنی سعودی، هێشتا زیندووه و له ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ره.
سه‌ره‌ڕای ده‌نگۆی دیارنه‌مان و كوژرانی جه‌مال خاشقچی له باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له توركیا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌تی سعودی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "خاشقچی زیندووه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، دوای ئهِ~وه‌ی خاشقچی چوه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌كه، خاشقچی خراوه‌ته ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدس S-500 و له‌گه‌ڵ چوار به‌ررسی سعودیدا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ستنبوڵ رۆیشتون و له‌وێه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت براوه‌ته شاری دوبه‌ی و پاشان بۆ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ره.
تۆماری گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربه كۆمپانیای ستریم راپ به ژماره HZ- SK2 كه به كلكی دواوه‌ی فڕۆكه‌وه بووه، له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 2ی تشرینی دووه‌می 2018 (رۆژی دیارنه‌مانی خاشقچی)، له شاری ئه‌سته‌نبوڵ نیشتوه‌ته‌وه و دواتر فڕیوه و چوه‌ته شاری دوبه‌ی و له‌وێشه‌وه بۆ ریازی پایته‌خت.
هاوڕێیه‌كی خاشقچی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه كه كورته‌نامه نادیار و موشهفهرهكانی خاشقچی له‌دوای دیارنه‌مانییه‌وه خوێندراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه پێش ئه‌وه‌ی بچێته باڵیۆزخانه‌ی سعودی، مۆبایله‌كه‌ی كه له جۆری T-Mobile ی ئه‌مریكی بووه و بۆ په‌یوه‌ندیكردن به سه‌رچاوه نهێنییه‌كان به‌كاری هێناوه، داوه به ده‌ستگیرانه‌كه‌ی.
تۆماره‌كانی واتس ئه‌پ ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه: دوایین جار كه خاشقچی ته‌ماشای نامه‌كانی مۆبایله ئه‌مریكیه‌كه‌ی كردوه، كاتژمێر 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بووه، واته ئه‌وكاته‌ی كه چوه‌ته ناو باڵیۆزخانه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ناتوانرێت ئه‌و نامانه بسڕدرێنه‌وه كه خوێندراونه‌ته‌وه و له دوای چونه ژوره‌وه‌ی بۆ باڵیۆزخانه‌كه بۆی هاتووه، بۆیه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت كه به به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه‌له واتس ئه‌پ، نامه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی خاشقچی خوێندرابنهوه.