میترۆ، وێستگه نیوز
به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له كه‌ركوك رایگه‌یاند: بە درێژایی شەش ساڵ کە نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک بوو، من و ئەم پیاوە کێشەمان لەگەڵ یەک هەبوو، بۆ جارێکیش ئامادە نەبوو لە بەرنامەیەک یان لە ڕاپۆرتێکی من قسە بکات، بەڵام دوای شەش ساڵ لە بەرنامەیەکی تایبەتم لەسەر روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 نهێنی زۆری باس کرد کە بڕیارە لە 16 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەرنامەکە پەخش بکرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز، رۆكان جاف، به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی هۆكاری ئه‌و ناكۆكییه‌ی خۆی وه‌ك رۆژنامه‌نوس نه‌ك (ئێن ئاڕ تی) و نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوكی ئاشكراكرد باسی له چه‌ندین راپۆرت و به‌دواداچوون كرد كه ئه‌نجامیداوه و بوه‌ته‌هۆی ناكۆكی له‌نێوانیان.
رۆكان جاف ده‌ڵێت: وه‌ك هه‌موو رۆژنامه‌نوسێك به‌شداریم له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان پارێزگای كه‌ركوك كردوه و پرسیارم لێكردوه و نێوانمان سروشتی بوو، به‌ڵام دوای به‌دواداچونێكم له ناوه‌ڕاستی 2011 سه‌باره‌ت به پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵیی ئیداری له كه‌ركوك كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم واژوی له‌سه‌ر كردبوو، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌رێگه‌ی سكرتێره‌كه‌یه‌وه و ئاگاداری كردمه‌وه كه راپۆرته‌كان بڵاونه‌كه‌مه‌وه، وتیشی: من وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك به مافی خۆمم زانیووه هه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت بڵاوی بكه‌مه‌وه.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كه‌ناڵی ئێن له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێستگه نیوز وتی: دوای ماوه‌یه‌ك راپۆرتێكم له‌سه‌ر یه‌كێك له پڕۆژه‌كان كرد كه چاندنی نه‌مام و گوڵ بوو له بلواری ناوه‌ندیی شه‌قامه‌كانی كه‌ركوك، نه‌مامه‌كان وشك ده‌بوون و پاره‌یه‌كی زۆریشیان تێدا خه‌رج ده‌كرا، دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌دواداچونێكم بۆ پرۆژه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی شاری كه‌ركوك به كامێرای چاودێری كرد كه بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌ڵام پرۆژكه گه‌نده‌ڵیی تێدا بوو، راپۆرتێكم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد، به‌ڵام چه‌ن جارێك هه‌ڕه‌شی لێ‌كرد و وتی"گوایه ئه‌گه‌ر بڵاوبكرێته‌وه قبوڵی ناكات له كه‌ركوك بژیم".
رۆكان جاف راشیگه‌یاند كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڕیاریدا وه‌ك شه‌خش نه‌ك وه‌ك ده‌زگاكه‌م، نه‌چمه ناو دیوانی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه و كه ده‌چومه به‌رده‌م پارێزگا پاسه‌وانه‌كان ده‌یانوت به بڕیاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم ناتوانێت بێیته ژوره‌وه، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی داعشدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك راسته‌وخۆم ده‌كرد، یه‌كێك له سكرتێره‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌له‌فۆنی كرد و دكتۆر ده‌ڵێت كه هه‌ر ئێستا راپۆرته‌كه‌ی رابگرێت، به‌ڵام پێم وتن من بڕیار ده‌ده‌م په‌خش و راپۆرت راگرم، و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك من راپۆرت ده‌كه‌ن په‌خش ده‌كه‌ن بۆچی من رایگرم؟ بۆیه من رایناگرم.
وتیشی:" جارێكی دیكه‌ش بڕیارێكی ده‌ركرد كه رێگه نه‌دات بچمه فه‌رمانگه حكومییه‌كانیشه‌وه، بۆیه له زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان یه‌كێتی بوون، رێگریم لێده‌كرا و توشی كێشه ده‌بوم، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو كه ئێن ئاڕ تی ته‌له‌فۆنێكیان بۆ ده‌كرد و داوای لێدوانێكیان لێده‌كردن، ده‌یوت هه‌ر كامتان دێن بێت، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و رۆكانه مه‌نێرن".
سه‌باره‌ت به چۆنێتی یه‌كتر بینینه‌وه و پێكهاتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، رۆكان جاف ئاشكرایكرد كه بۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی مه‌یدانیی به‌ده‌سته‌وه‌یه و خۆی چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆنی بۆكردوه كه لێدوانی بۆ بدات، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كورته نامه‌شی بۆ ناردوه و نامه‌كانیشی بینیوه و خۆی پێناساندوه، به‌ڵام ته‌ماشای نامه‌كه‌شی كرد و وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه كه په‌یوه‌ندیان باشه له‌گه‌ڵیدا، داوایان لێكردبوو كه پێیان باشه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا قسه بكات، به‌ڵام ئه‌و وتبوی كه پێویست ناكات ئه‌و كوڕه بێت بۆلام، ئه‌وانیش وتبویان كه پێیان باشه قسه بكات، ئه‌ویش به داواكه‌یان قایل بوو.
رۆكان جاف ده‌ڵێت: "كه چووم بۆلای نه‌جمه‌دین كه‌ریم و کە بینیمی و ته‌وقه‌مان كرد، به‌گاڵته‌وه پێی وتم: ئه‌مه تۆی؟ ماوی تائێستا؟! چونكه به‌نیاز نه‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه و ئه‌و هه‌موو رێگرییه روبەڕوو یه‌كتر ببینینه‌وه." وتیشی: رازی بونه‌كه‌شی به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌وه‌یه كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ناچاره له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه قسه بكات و باس له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكات، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌ناڵێكی وه‌ك ئێن ئاڕ تی كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه‌ی كه هێشتا له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی په‌خش نه‌كراوه و له 16ی ئۆكتۆبه‌ر په‌خش ده‌كرێت، رۆكان جاف رایگه‌یاند كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم باس له‌و لایه‌نه ده‌كات كه هه‌وڵی كوشتنی دراوە، خۆشی باس له‌وه ده‌كات كه لەوکاتەدا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه، بۆیه په‌نای بۆ ئاسایشی پارتی بردووه و ئەوانیش دەربازیان کردوە بۆ هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به روداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێی وابوو: "16ی ئۆكتۆبه‌ر 100% خیانه‌ته، ئه‌م خیانه‌ته‌ش هۆكاره‌كه‌ی ریفراندۆم نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ر له‌دوای كۆچی دوایی مام جه‌لاله‌وه و مانگێك به‌رله 16ی ئۆكتۆبه‌ر، باڵێك له باڵه‌كانی یه‌كێتی، چوه‌ته به‌غدا و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كردووه بۆئه‌وه‌ی هێزه عیراقییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك".