میترۆ، هاوڵاتی
به‌هۆی دۆسێی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجییه‌وه، به‌ریتانیا ده‌ستیکردووه به ئاماده‌کردنی لیستی ئه‌و که‌سایه‌تییه سعودیانه‌ی که پێده‌چێت سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، به‌ڵام پاش ده‌رچونی له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت بڵاویکرده‌وه، ئه‌و که‌سایه‌تییه سعودیانه‌ی ده‌خرێنه نێو لیسته‌که‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای هه‌موارکراوی "ماگنیتسکی" مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت که رێگه ده‌دات به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا سزا به‌سه‌ر پێشێلکارانی مافه‌کانی مرۆڤدا بسه‌پێنێت و روونیشیکرده‌وه که یاساکه له مانگی ئایاری رابردووه‌وه که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیاش له یه‌کێتی ئه‌وروپا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌نده‌ن چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به دیاریکردنی چاره‌نووسی خاشقجی ده‌کات بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر سزادانی سعودیه.
دوایین جار خاشقجی رۆژی دووی ئه‌م مانگه بینراوه که ده‌چێته نێو کونسوڵخانه‌ی سعویه له ئیسته‌نبوڵ، به‌ڵام نه‌هاتۆته‌وه ده‌ره‌وه و له‌و کاته‌شه‌وه چاره‌نووسی نادیاره.
هه‌رچه‌نده سعودیه ده‌ڵێت رۆژنامه‌نووسه‌که کونسوڵخانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی تورکیا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی خاشقجی له نێو بینای کونسوڵخانه‌که‌دا کوژراوه و هه‌ندێک زانیارییش هه‌یه که دواتر ته‌رمه‌که‌ی به مشار پارچه کراوه.