میترۆ، دهنگی ئهمریكا
لێکۆڵەرەوانی پۆلیسی تورکیا چوونە ناو کونسوڵخانەی سعودیەوە لە ئیستەنبوڵ ئەمەش دوو هەفتە دوای دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.
سەرچاوەیەکی سیاسی تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند تیمێکی هاوبەشی لێکۆڵەرەوانی تورکیا و سعودیە کونسوڵخانەکە دەپشکنن، ئەوێش کۆتا شوێنە کە دواین جار خاشقچی لێبینراوە پێش دیارنەمانەکەی.
بەرپرسانی تورکی دەڵێن پێیان وایە جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەکەدا کوژرابێت و لاشەکەی لەوێوە گواسترابێتەوە. سعودیەش بە توندی کوشتنی خاشقچی ڕەت دەکاتەوە.