میترۆ، نه‌وا
سه‌تام بن خالد ئال سعود شازاده‌ی سعودی ده‌ڵێت "به‌منزیكانه چاوه‌ڕێی سوپرایز بكه‌ن له كه‌یسی ونبوونی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی سعودی و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیش له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز بڵاوده‌كرێته‌وه".
سه‌تام له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوا ده‌كات، چاوه‌ڕێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی توركیا و سعودیه بن له‌سه‌ر كه‌یسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی سعودی و ده‌شڵێت "قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز بگرن به‌ده‌ستانه‌وه‌و ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕ و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیانه بنوسن، كه پێش روداوه‌كان ده‌كه‌وتن و هه‌واڵی ناڕاست و زانیاری هه‌ڵبه‌ستراویان دژی سعودیه بڵاوده‌كرده‌وه".
پێشتر هه‌مان شازاده‌ی سعودیه داوای له توركیا كردبوو لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر كه‌یسی دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوس و ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی سعودی چووه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ و بێسه‌روشوێن بوو، زۆربه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوون له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ته‌وه كوژرابێت و تائێستاش چاره‌نووسی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه نادیاره.