میترۆ، كه‌ركوك ناو
لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامارێكی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ئاشكراكرد كه له ده‌یه‌ی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا و ژماره‌یان به نزیكه‌یی 1010 رۆژنامه‌نوس ده‌بێت له سه‌رانسه‌ری جیهان.
لە هەر(۱٠) تاوانی کوشتنی رۆژنامەنوساندا، تاوانباری (۹) کەیسیان بێ لێپرسینەوە دەربازدەبن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ده‌ربازبوونی تاوانبارانی كه‌یسی رۆژنامه‌نوسان هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت، ده‌ربازبونی تاوانباران ده‌بێته هۆی زیادبونی تاوانه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و ئاڵۆزبونی ململانییه‌كان.
یۆنیسكۆ مه‌ترسی خۆی نیشاندا له ده‌ربازبونی تاوانبارانی كه‌یسه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و ده‌ڵێت، ده‌ربازبونی تاوانبارانی كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌گشتی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی و تاوان.
لە هەر(۱٠) تاوانی کوشتنی رۆژنامەنوساندا، تاوانباری (۹) کەیسیان بێ لێپرسینەوە دەربازدەبن
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی 2ی تشرینی دووه‌می وه‌ك ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن دیارییكرد، به‌وبۆنه‌یه‌وه وڵاتانی ئه‌ندامی خۆی هاندا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كلتوری ده‌ربازبون له سزا.
رۆژی 2ی نۆڤه‌مبه‌ری 2013، دوو رۆژنامه‌نوسی فه‌ره‌نسی له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له وڵاتی مالی تیرۆركران، به‌و بۆنه‌یه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و رۆژه‌ی، وه‌ك ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن دیارییكرد.
(کەرکوک ناو) لەگەڵ هاوبەشی سەرەکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەگەری ئازادی بێ‌سنور (FPU) و ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان (IMCK) بۆ ئه‌مساڵ (2018) له‌شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، به‌شدارییكرد له چالاكییه‌كانی ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و فێركردن و رۆشنیری (یونیسكۆ)، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنجه‌مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن له به‌یروت كرده‌وه له ژێر دروشمی "پته‌وكردنی هاریكاریی هه‌رێمایه‌تی بۆ كۆتاییهاتنی ده‌ربازبوون له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
له سه‌ره‌تایی چالاكییه‌كه‌دا، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌و رۆژنامه‌نوسانه كرایه‌وه كه له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌لام عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری (كه‌ركوك ناو) كه یه‌كێكه له به‌شداربوانی پێنجه‌مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن له به‌یروت وتی "رۆژنامه‌نوسان شایه‌نی ئه‌وه‌ن له ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تدا كاربكه‌ن”.
رۆژنامه‌نوسان شایه‌نی ئه‌وه‌ن له ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌تدا كاربكه‌ن
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی دەربازنەبوونی تاوانباران لە سزا، ئاماری 10 ساڵی پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا (898) حاڵەتی پێشێلکاری لە گرتن و لێدان و ڕێگری بەرامبەر (1440) ڕۆژنامەنووس کە (1328) ڕۆژنامەنووسی نێر و (64) ڕۆژنامەنووسی مێینە ئەنجامدراوە، کە (347) حاڵەت لە هەولێر و (285) حاڵەت لە سلێمانی و (107) حاڵەت لە دهۆک و (59) حاڵەت لە کەرکوک و (18) حاڵەت لە هەڵەبجە و (18) حاڵەت لە موسڵ و (6) حاڵەت لە کفری و (6) حاڵەت لە خانەقین و (5) حاڵەت لە سەڵاحەدین و (4) حاڵەت لە بەغداد و (4) حاڵەت لە دیالە ڕوویداوە”.
"ئەم ژمارە و ڕێژانە هاوکاتە لەگەڵ ڕێژە و داتایەکی مەترسیدار لە جیهاندا کە لە ساڵی 2008 – 2018 (760) ڕۆژنامەنووس کوژراون و تیرۆرکراون و تەنها لە (2018)شدا (77) ڕۆژنامەنووس کوژراون تەنها خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووسن و هاوپشتمانن و سزای بکەران و بکوژانیشیان وەکو کوردستان نەدراوە، واتا ژانی هاوبەشمان هەیە و پێویستە خەبات و فشاری مەدەنیشمان هاوبەش بێت کە ئێمە وەکو سەندیکا لەگەڵ (IFJ) ئەو کارەشمان کرد”.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوساندا هاتووه "گرفتەکە ئەوەیە یەک پۆلیس سزا نەدراوە، بکوژی ڕۆژنامەنووسێک نەگیراوە و نەدراوەتە دادگا، ئایا ئەم حەقەمان پێنادەن نیگەران بین و ئەم قسانە بکەین؟ ئایا ئێمە کە خۆمان بە داکۆکیکاری ڕۆژنامەنووس بزانین، نابێت چارەنووسیان بزانین؟”.
گرفتەکە ئەوەیە یەک پۆلیس سزا نەدراوە، بکوژی ڕۆژنامەنووسێک نەگیراوە و نەدراوەتە دادگا
هه‌ر به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لەو تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێن، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا، زیاتر له 1000 رۆژنامه‌نوس له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، لە هەر (۱٠) تاوانی کوشتنی رۆژنامەنوساندا، تاوانباری (۹) کەیسیان بێ لێپرسینەوە دەربازدەبن و كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی ناكرێته‌وه، رۆژنامه‌نوسانی ژن به‌راورد به پیاوان زۆرتر ده‌كرێنه ئامانج، له‌به‌ر ئه‌و راپۆرتانه نا كه ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنن روبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه كه زۆرجار خۆی له ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنێته‌وه”.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتیشی "ته‌نها له‌مساڵدا زیاتر له 88 رۆژنامه‌نوس كوژراون و هه‌زارن رۆژنامه‌نوسی تریش روبه‌ڕوی لێدان و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردن بوونه‌ته‌وه به‌هۆی تۆمه‌تی هه‌ڵبستراوه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بنه‌ما یاساییه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌ش دۆخێكی قێزه‌ونه و نابێت به ئاسایی وه‌ربگێرێت”.
رۆژنامه‌نوسانی ژن به‌راورد به پیاوان زۆرتر ده‌كرێنه ئامانج
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسانی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له شاری نیوركی ئه‌مریكایه، بۆ ساڵی 2017، عیراق له ریزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دا هاتووه كه تاوانبارانی كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسان تیایدا به‌بێ سزا ده‌ربازیان بووه.
غۆتیریس له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ رۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌م بكه‌ن له كاتی جیبَه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا و ده‌شڵێت، له‌م رۆژه‌دا ده‌مه‌وێت ستایشی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه بكه‌م كه سه‌ره‌ڕای ئو ترس و تۆقاندنه‌ی روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن، كاره‌كانی ئه‌وان و كاری ئه‌و هاوڕێیانه‌یان كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه هه‌رگیز راستیه‌كان نامرن.