میترۆ، K24
عێراق بڕیاریدا، ئه‌رشیفی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی كوه‌یت راده‌ستی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌رشیفی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی كوه‌یت راده‌ستی ئه‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌رشیفه له كاتی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كوه‌یت، له 1990 تاڵان كرابوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، حازم یوسفی، بریكاری وه‌زاره‌ت، باڵیۆزی كوه‌یتی له به‌غدا له‌و بڕیاره ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، عێراق ده‌یه‌وێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوه‌یت پێش بخات و پابه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه بێت له باره‌ی كوه‌یته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركراوون.
به گوێره‌ی بڕیاری 2107ی ساڵی 2013ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێت عێراق سه‌رجه‌م ئه‌رشیف و ده‌ستنووس و ئه‌رشیفی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی كوه‌یت راده‌ستی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه.