ستافی وێنەگرانی كەناڵی سپێدە دەستیان لەكاركێشایەوە




وێنه‌گرانی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ سپێده‌ی‌ سه‌ر به‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ بەهۆی ئیجرائاتی توندی كارگێڕی وپشتگوێخستنی داواكارییەكانیان لەلایەك و هەڕەشەو جنێوی بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكە لەلایەكی‌ تر، تەواوی وێنەگرانی كەناڵه‌كه‌ دەستیان لەكاركێشایەوەو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، كه‌ تاوەكو سكاڵاكانیان نەگاتە لای ئەمینداری گشتی بێدەنگ نابین.

ئەو وێنەگرانە لەنوسراوێكدا كە وێنه‌یه‌كیان بۆ خەندان ناردووە، دەڵێن:" ئەمڕۆ یەكشەممە وێنەگرانی كەناڵی ئاسمانی سپێدە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان خستە بەردەم بەڕێوەبەری كەناڵەكەو راستەوخۆ بەڕێوەبەریش رەزامەندی خۆی دەربڕی.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌ده‌ن، كه‌ "ناعەدالەتی و گەندەڵیەكی زۆر تەنگی بەكەناڵەكە هەڵچنیوە بەتایبەتی لەرووی كارگێڕی و دانانی كەسێكی ناپرۆفیشنال بەبەڕێوەبەری هونەری كەهیچ كارێكی هونەری نازانێ و میزاجی كارمەندان دەشێوێنێت.

شەش لەكامێرامانەكانی سپێدە لەئێستادادەستبەرداری كەناڵەكە بوون و بڕیاریانداوە دژی بەڕێوەبەری كارگێڕی وبەڕێوەبەری گشتی سكاڵا لەنووسینگەی ئەمینداری گشتی تۆماربكەن، چونكە بەوتەی ئەوان ئیجرائاتی توندیان لەگەڵ دەكرێت و كارگێڕی تێكەڵ بەكارەكانیان دەكرێت، ده‌شڵێن :" سیخوڕی بەسەرداناوین لەكاتی دەوامكردن كەكارمەندێكی كارگێڕیەو هۆكاری دەركردنی چەندین كارمەند بووه‌.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و كامێرامانانه‌، هەفتەی رابردووش بەپلانی ئەو كارمەندەو بەڕێوەبەری كارگێڕی، بەبیانووی كەمكردنەوەی كارمەندانی كەناڵەكە چوار كارمەند هۆكاری‌ جۆراوجۆر لەكارەكانیان دوورخرانەوەو بۆندەكانیان نوێ نەكرایەوە ..

شایانی باسە لەئێستادا یەكگرتووی ئیسلامی دووچاری قەیرانی دارایی بۆتەوەو مانگانە نیو موچە بەكارمەندانی دەدات و كارگێڕیش پێی راگەیاندوون كێ ئارەزوو دەكات با دەستلەكاربكێشێتەوە.

وێنەگرە دەستلەكاركێشاوەكان:
دیار ئەحمەد
سەیاف ئەحمەد
ئارام مەحمود
ئەمین محەمەد
رزگار موحسین
كارزان محەمەد

خەندان- 



PM:11:59:07/09/2014




ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌