میترۆ
ئەمرۆ لەشاری ڤانکۆڤەری کەنەدا ،مەراسیمی پێنجهمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەھیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی کرایەوە.
لەو مەراسیمەدا فلیمێکی دیکۆمێنتاری لەلایەن دلێر عبدولرحمان ئامادەکرابوو ،پێشکەش کرا و دواتر پەیامی خاتوو (شرین ئهمین) ھاوسەری کاوە گەرمیانی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کوردانی ڤانکۆڤەر پێشکەش کرا.
هاوكات دیار عهزیز رۆژنامەنوس ،باسی گرنگی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ،لەسەر رەوشی رۆژنامەگەری لەکوردستان کرد.
دڵشاد ئهنوهر رۆژنامەنوس و ھاورێ کاوە گەرمیانی پەیامێکی بۆ رەوەندی کوردی لە ڤانکۆڤەر ھەبوو ،لەسەر شەھیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی .
ههر لهو مهراسیمهدا دیاری محمهد بەرێوهبهری سەنتەری میترۆ پەیامێکی تایبەتیان بۆ کوردانی ڤانکۆڤەر ھەبوو،لەسەر شەھید کاوە و رەوشی رۆژنامەگەری.
كامهران محمهد بەیاننامەی رێکخراوی زاری خوێندەوە تایبەت بوو ،بە ساڵیادی شەھید کاوە گەرمیانی .جەلال ھۆرێنی راپۆرتی پێشیلکاریەکان بەرامبەر بە رەوشی ئازادی رادەربرین لەکوردستان تایبەت بە ساڵی 2018 خوێندەوە ،کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی تۆماری کردوە.