سه‌ردانی‌ مامۆستا علی‌ باپیر بۆ میترۆ






میترۆ

ئێواره‌ی‌ ئەمڕۆ   ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان مامۆستا عەلی باپیر وفدی یاوەری سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی‌ میترۆوه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌و سه‌ردانه‌دا باس لە ئامادەكردنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی بۆ ساڵی 2018 كرا و تیشكخرایه‌ سەر هەندێ لە گرفتەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسی‌و راسپاردەكان بۆ چاكردنی ئەو بارودۆخە.

لەم سەردانە مامۆستا عەلی باپیر تیشكی خستە سەر بارودۆخی گشتی و بۆچوونی ئەوان بۆ گۆڕانكاری باشتركردنی ژینگەی كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان‌و پشتیوانی بۆ كارەكانی سەنتەری میترۆ دەربڕی.

هاتنی وەفدی یاوەری محمد حەكیم ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی، فەخرەدین قادر سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، حاجی دیاری و شوان رابەرو حەسەن بابەكر ئەندامانی سەركردایەتی، دانیشتنەكەیان دەوڵەمەندتر كرد سوپاسیان ئەكەین.




PM:06:21:30/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌