سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ لای چیا نەوشیروان مستەفا





میترۆ
سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ لای چیا نەوشیروان مستەفا بە ئامادەبوونی بۆردی میدیای كۆمپانیای ووشە، فرسەتێكی باش بوو بۆ قسەكردن لەسەر كاری پێكەوەیی بە ئامانجی فراوانكردنی ئازادییەكان، ئازادی رادەربڕین، رۆژنامەنوسی، سەندیكایی.

سەردانەكە درێژەی ئەو دیدارانەن كە لەگەڵ كەسایەتی كاریگەر ئەنجام دەدەرێن، لە پێناو فەزایەكی كراوەتر بۆ كاری رێكخراوەیی و مەدەنی لە كوردستاندا.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌نته‌ری‌ میترۆ هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ سەردار قادر خواست كە بەرپرسیارێتی بۆردی میدیای كۆمپانیای ووشەی پێ سپێردراوە و سوپاسیان كردن كە میدیای بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام پشتیوانی چالاكییەكانی میترۆ بووە بە تایبەتیش كەناڵی KNN .

هاوكات سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان سوپاسی‌ پێشوازییە گەرمەكەی كاك چیاو بۆردی میدیای كۆمپانیای ووشە لێكردن.


PM:02:03:04/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌