فیلمی كارتۆن وەزارەتی رۆشنبیری توڕە دەكات




میترۆ
سلێمانی، 7ی ئازاری 2019: سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم بە بڕیاری راگرتنی پەخشی كەناڵی NRT3ی مناڵان ‌و داوا دەكات چاو بەو بڕیارەكەی بخشێنێتەوە و هەموو ئاسنكارییەك بكات بۆ بەردەوامی ئەو كەناڵە.

وەزارەتی رۆشنبیری لە رێگەی فشار لە كۆمپانییەكانی بەرپرس لە پەخشكردنی كەناڵە ناوخۆییەكان كردووە تاكو پەخشی NRT3 رابگرن، پەخشی سەرەكی كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە پەخش دەكرێت، رابگرێت لەسەر مانگی دەستكردی نایلسات بەردەوامە.

نوسراوی راگرتنەكە ئاراستەی كۆمپانیای میكس میدیای كراوەو تیایدا داوای لێكراوە پەخشی كەناڵی NRT3 ڕابگرن بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی.

پێشتریش لە 3ی ئازار بە نوسراوێك وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی سێی منداڵانی ئاگاداركردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دەبێت لەماوەی ٢٤ كاتژمێردا پەخشی كەناڵەكە ڕابگرن، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكەن.

میترۆ ئاگادارە كە وەزارەتی رۆشنبیری تەنها ئەوكاتانە چاودێری و رێوشوێنەكان چالاك دەكات، كە ململانێی سیاسی تووند دەبێتەوە، بۆیە دەركردنی بڕیار ئەگەر یاسایش بێت، هەر دەچێتە چوارچێوەی فشاری سیاسی.

میترۆ پرسیار دەكات " ئایا دەكرێت، فیلمی كارتۆنی مناڵان و بەرنامەكانیان بكرێنە ناو ململانێی سیاسی بێهودە؟"، "ئایا نەدەكرا تا تەواوكردنی رێوشوێنی دەركردنی مۆڵەتەكەی NRT3 پەخش بەردەوام بوایە؟"

سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم بە بڕیاری راگرتنی پەخشی كەناڵی NRT3ی مناڵان ‌و داوا دەكات چاو بەو بڕیارەكەی بخشێنێتەوە و هەموو ئاسانكارییەك بكات بۆ بەردەوامی.

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە.
بۆ پەیوەندی:
07701528887 بۆ عەربی
07700004147 بۆ كوردی


AM:11:18:07/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌