میدیای حزبیش نەبێت رۆژ دەبێتەوە



میترۆ
دەیان توانای گەنجانەو دەوڵمەند لە ئەزمونی پیشەی رۆژنامەنوسی میدیای حزبەكانی كوردستانیان جێهێشت، هەندێكیان لەناو بیروكراسیەتی كاری رەسمی وون بوون، یان روویانكردە بزنسی تایبەت بە خۆیان، هەندێكی تریان سەریان نا بەیەكەوە پرۆژەیەكی تازەیان دروستكرد، ئەم براو هاوپیشانەم لە (درەو میدیا) ئەمەیان هەڵبژارد.

حزبەكان لەو بڕوایەدا بوون تا خۆیان خواست بكەن زانیاری بە دەنگ و رەنگ‌و رۆژنامەكانی ئەوان دەگاتە وەرگر، بەڵام زۆر پرۆژەی ناوازەی میدیایی هاوكێشەكەی گۆڕی.

لە میدیای ئەلیكترۆنیدیا میدیای ئازاد، بە خێراییەكی سەرسوڕهێنەر میدیای رەسمی حزبەكانی تێپەڕاندووە، درەو میدیای یەكێكە لە پاڵەوانەكانی ناو ئەم كێبڕكێیە، چونكە پڕە لە زانیاری .

دەمێك بوو قەرزاری ئەم سەردانە بووم بۆ لای براو هاوڕێم كاكە محمد رەئوف، قەرزەكە كۆن بوو بەڵام نەفەوتا تا كەوتە ئەم دەمەو بەهارە تا بە چەپكێ نیرگزەوە پیرۆزبایی ئەم پرۆژەیان لێبكەین.

هەر بژین هەر سەركەوتوو بن ئازیانم.


AM:11:38:19/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌