سه‌ردانی‌ ئارام شێخ محمه‌د بۆ سه‌نته‌ری‌ میترۆ




میترۆ
پێشوازیمان لە جێگری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارامی شێخ محمد و هاوڕێكانی لە بزوتنەوەی گۆڕان . ئارام خۆی هەم پیشتر لەناو بزوتنەوەی چەپ و هەم لەناو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كاری كردوە بۆیە فرسەتێكی باش بوو بۆ قسەكردن لەسەر رۆڵی كۆمەڵی مەدەنی لە دروستكردنی فشار لەسەر پەرلەمان و حكومەت بە ئاراستەی گۆڕانكاری .

ئاگاداربووین كاك ئارام لەكاتی بەرپرسیارێتی لەناو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆڵی سەرەكی گێڕا لە پەكخستنی دەرچوونی هەردوو یاسای باری كەسێتی كە یاسای جەعفەری ناسرابوو هەروەها یاسای تاوانەكانی زانیاری.

لە لایەن برادەررانمانەوە لە میترۆ پرسیاری زۆری ئاراستە كرا راشكاوانە وەڵامی دانەوە . دانیشتنێكی بە سود بوو زۆریش دواكەوت بەڵام دوابكەوێت باشترە لەوەی هەر سەرنەگرێت.

سوپاس بۆ هەمووتان ئەمڕۆ بە هاتنتان دڵخۆش بوین بە تایبەتیش ئێوە كە لە هەموو بۆنەیەكدا داكۆكیكاربوون لە ئازادی.


PM:03:06:19/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌