IMS ستایشی‌ میترۆی‌ كرد




میترۆ
بەیانی ئەمڕۆ بەرێوەبەری بەرنامەكانی عێراق لە رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS ئوسامە هەباهبە سەردانی سەنتەری میترۆی كرد و پیرۆزبایی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی لە رۆژنامەنوسانی كوردستان كرد.

هەباهبە دەستخۆشی لە سەنتەری میترۆ كرد بۆ ئەو مەراسیمەی بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسان لەگەڵ رێكخراوی CDO رێكخستبوو بە بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو رۆژنامەنوسانی كوردستان كرد.

هەروەها بانگهێشتی میترۆ و (گۆڤاری ژن)ی كرد بۆ كۆبونەوەیەی شەریكەكانی IMS لە عێراق كە بڕیارە لە 8ی ئایار بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەری بەرنامەكانی IMS لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەی دەبێت.


PM:12:35:04/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌