میترۆ، رادیۆ نه‌وا
حكومه‌تی ئه‌فغانستان كوژرانی كچه رۆژنامه‌نوسێكی له كابولی پایته‌خت راگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌سڕه‌ت ره‌حیمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له ناوچه‌ی ره‌حمان بابا له خۆرهه‌ڵاتی كابول ته‌قه‌یان له كچه رۆژنامه‌نووس "مینا مانگال" كردوه و كوشتویانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، رۆژنامه‌نووس مینا مانگال له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوی كردبوه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕو.
وێڕای كاره‌كه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نووس، مانگال له بواری به‌رگریی له مافه‌كانی ئافره‌ت كاری ده‌كرد و له‌م دواییانه‌دا بووه راوێژكاری رۆشنبیری په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان.
له مانگی نیسانی رابردودا، رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور، ئه‌فغانستانی خسته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ رۆژنامه‌نوسان.