میترۆ
به‌هۆی ده‌ربڕینی بیروڕای خۆی له‌سه‌ر پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراوه هه‌وڵی هاككردنی و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت له چالاكوانێكی مافی مرۆڤ ده‌كرێت .
هیوا عومه‌ر چالاكوانی مافی مرۆڤ له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی : هەمیشە تێكشكاوەكان هەوڵی شكاندنی كەسایەتییە سەركەوتوەكان دەدەن، دوای ئەوەی دوێنێ بیرورای خۆمم لەسەر پرسی (یاسای سەرۆكایەتی هەرێم) دەربڕی لە چەندین لاینەوە هەوڵی هاككردنم هەیە و لە لایەن چەند كەسێكیشەوە هەرەشەی دروستكرنی تۆمەتم لێ دەكرێت .
ئه‌و چالاكوانه له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: باوەرم نەدەكرد ئەوەندە لەرزۆك و تێكشكاوبن، بەرگەی گوتنی یەك هەقیقەت نەگرن ، دڵنیابن دەمێكە لە ئیمتحانی ترساندن و پێدانی ئیمتیاز سەركەوتنم بەدەستهێناوە.
هیوا عومه‌ر له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ئه‌وه‌شی خسته‌وه‌ته رووكه، پێشنیارت بۆ دەكەم بیر لە شتی تر بكەیتەوە، باشیش دەزانن لە هەمووشتێك بێ منەتم ، لە داهاتوو قسەی تریشم دەبێت . ئەوهەرەشەیەش بۆیە باس دەكەم بۆ بۆ ئەوەیە كارتێكی سوتاو رانەكێشیت .