كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار عەبدولواحید تۆماركرد





میترۆ
کۆمەڵێک رۆژنامەنوس سکاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ تۆمارکرد.

ئەو ڕۆژنامەنوسانە لە کۆنفراسێکی‌ ڕۆژنامەنوسیدا  ڕایانگەیاند، "ئەو پەیجانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لە لایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە  خاوەندارێتی دەکرێت  تۆمەتیان داوەتە پاڵمان و  داوای قەرەبووی مادیی و مەعنەویی دەکەین".

ئەو ڕۆژنامەنوسانەی‌ کە سکاڵایان تۆمارکردووە بریتین لە ،  نیاز سەعید ،  سیروان رەشید - رۆژنامەی زەمەن ، شەنگار عەبدوڵڵا رۆژنامەنوس لەکەناڵی KNN   ، محەمەد ھەورامی - رۆژنامەی ژیان،  کەمال رەئوف. 

.


PM:04:04:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌