سه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ دامه‌زراوه‌یی‌ میدیای‌ شارپرێس بۆ میترۆ



میترۆ
قسەكردن لەسەر میدیای ئازادو رووداوەكان و بەربەستی بەردەمی لەسەردەمی تەكنەلۆژیای زانیاری و شەپۆلە توندەكانی میدیای نوێ، هەرەشە تازەكانی بەردەم ئازادی رادەربڕینو میدیا، لەگەڵ سەرنوسەری یەكەمین رۆژنامەی ئەهلی، گفتوگۆ گەرمدەكات، بە تایبەتیش ئەو كەسێكدا خۆی حەزی بە چوونە ناو وردەكاری ئەو رووداوانە هەبێت.

كاك كەمال جیاوازتر لە سەرنوسەرەكانی تری رۆژنامەی هاوڵاتی، بە حوكمی باكگراوند خەباتی سەردەمی خەباتی شاخ توانی (2008 بۆ 2013) ئەو پەیوەندییانە تەوزیفبكاتەوە بۆ خزمەتی مانشێت‌و راپۆرتە هەواڵەكانی لاپەڕە یەكی رۆژنامەكە.

ئەو سەرنوسەری پشت مێز نەبوو، لە یەك كاتدا سەرنوسەرو پەیامنێریش بوو، بە تەواوەتی خۆی فڕێدابۆیە ناو ئیشەكەوە، "ئەوەنەی قسە دەكەیت ئیشێ بكە" ئەو رستەیە لە ژورەكانی ترەوە زۆرگوێم لێدەبوو. ساڵی (2013)وە، (شارپریس)ی دامەزراندوە، ئێستا كاری لەگەڵ ناكەم نازانم وەك جاران ماوە؟

كەماڵ رەئوف و هاوپیشەكانی ئەو سەردەمە خەونی گەورەیان هەبوو، پاڵپشت بە جەماوەر و كۆمەڵگەیەكی مەدەنی بەهێز، میدیا دەربازی بێت لە كۆتوبەندی حزبو دەسەڵاتی سیاسی و سەردەمی سانسۆر، میدیایەك دەنگی بێدەنگان‌و پەنای مافخوراوان بێت. ئینجا لەپاڵ ئەم ئەركە مەزنە، بتوانن "قۆناغی گواستنەوەی دیموكراسی" خێرا بكەن، خەونەكە نەبووە بە كابوس بەڵام نەهاتە دی. "قۆناغ" كەیش خێرا نەكرا، كورد واتەنی "پاڵی لێداوەتەوە"، وەك بڵێت بۆ هەتاهەتایی بێت .

من كە درەنگتر خۆم گەیاندە ئەو كاروانە چاوەڕوانی ئەوە نەبوین ئێستامان ئەوەندە مەنكوب بێت، و شەمەندەفەری میدیای نوێً بە خێرایی تێپەڕێت و كاغەزی رۆژنامە بدا بەدەم بای رۆژگاری میدیا ئەلیكترۆنی، راست ئەوەنە شپرزە بوین، لە هەردوو جەژنەكە بوین.

قسەمان لەم میدیای نوێیە كرد بە تایبەتیش تۆڕی كۆمەڵاەتی بە دیاریكراویش فیسبوك، هاوڕا بوین ئەو ئەركەی میدیای كاغەز نەیتوانی تەواوی بكات، دەكرێ ئەم میدیا نوێیە بیخاتە سەر شانی، بە بێ ئەوەی سروشتی ئەم میدیای لەیاد بكەین كە چۆن دەتوانرێت فاكتەرێك بێت بۆ بەهێزكردنی دیموكراسی، ئاواش دەتوانرێت بكرێتە چەكی دەسەڵاتداران‌و بازرگانانی سیاسی، بۆ بڵاوكردنەوەی چەواشەكاری‌و و درۆ.

هاوڕابوین كە لە ناو كۆمەڵگەی كوردستانی هەوڵێكی‌ جدی هەیە بۆ پاوانكردنی ئەم فەزایەو بۆ رقوكینەو چەواشەكاری شكاندنی شكۆی مرۆیی‌و زانیاری درۆ، ئامانجیشیان ئەوەیە پاساو بدەنە دەسەڵات بە كۆتوبەندی یاسایی گەمارۆی بدات.

من قسەی دڵی خۆم دەكەم چونكە لە تیمی قسەهەڵبەستن‌و شكاندنی بەرامبەرو چاڵ هەڵكەندن نیم ، قسەم لە رووە، وەك ئەو دوو روو و دوو مۆڕاڵانە نیم كە لەبەردەم كاك كەمال قسەیەك‌و لە"سەهۆڵەكە" و" فیسبوك"یش قسەیكی پێچەوانە دەكەن.


AM:11:21:19/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌