سه‌ردانی‌ بڕوا جه‌زا بۆ میترۆ




میترۆ 
سه‌نته‌ری‌ میترۆ پێشوازی‌ كرد لە كەسێكی خەمخۆرو چالاك بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی توندوتیژی گێچەڵی ئەلیكترۆنی بەرامبەر بە ژنان كاكە بروا جەزا.
 
بروا خۆی شارەزایی دادییە و دادگای سلێمانی راوێژی پێدەكات لە پرسەكانی تایبەت بە گێچەڵی ئەلیكترۆنی بەگشتی و بەرامبەر بە ژنان و خۆی وەك چالاكوانێكیش دژ بەم دیاردەدەیە كار دەكات.

جەختمان كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵی ئەلیكترۆنی بە ژنان ئەركێكی هەنوكەیی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنییە بەو پێییەی جۆری توندوتیژی بە ژنان لە فۆرمێكی نوێدا خۆی دەنوێنێت.

ساڵی پار پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كە گێچەڵی ئەلیكترۆنی بە ژنان هۆكارێكی بەهێزی خۆكوشتنی ژنانە و لە 10 مانگی ساڵی 2018 لە سنوری پارێزگای سلێمانی، 10 حاڵەتی كوشتن و 10 حاڵەتی خۆكوشتن و 26حاڵەتی مردن بە سووتان و 18 حاڵەتی مردن بە خۆسووتاندن تۆمار كراوە، لەگەڵ تۆماركردنی هەزارو 623 سكاڵا .

ئەم ئامارە ترسناكە تەحدایەكی گورەیە بەرامبەر كۆمەڵگای كوردستان و دەبێت هەمووان بجوڵێنی بۆ كۆتایهێنان بە هەموو جۆرێكی توندوتیژی.


PM:01:58:17/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌