میترۆ، K24
ئه‌ندامانای خێزانی ئالان كوردی كه له میدیاكاندا به ئایلان كوردی ناوی رۆشتووه و وێنه‌كه‌ی بوو به سیمبولێكی جیهانیی قه‌یرانی كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا ساڵی 2015، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه فیلمێك له‌سه‌ر چۆنێتی نغرۆبوونی ئالان بهرههمبھێنرێت.
تیما كوردی پوری ئالان كوردی كه له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه به كه‌ناڵی (CBC) گوتووه: "ئه‌و بیرۆكه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و دڵمان ده‌گوشێ و خێزانه‌كه‌شمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم راوێژی پێنه‌كراوه".
تیما گوتوویه‌تی، عه‌بدوڵڵا كوردی باوكی ئالان له هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و له بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك ئاگاداری كردوومه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووم و گریاوه و گوتوویه‌تی: "باوه‌ڕم نه‌كردووه كوڕه‌كه‌م له رێگای فیلمێكه‌وه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕیته‌وه ژیان".
فیلمی "Aylan Baby: Sea of Death" (ئایلانی بچووك: ده‌ریای مه‌رگ) ئێستا له توركیا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت و بڕیاره ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی ستیڤن سیگال یه‌كێك له رۆڵه‌كانی فیلمه‌كه ببینێ.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه توركییه‌كه عومه‌ر ساریكایایه و وێنه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر فیلمه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه "فیلمه‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئێستا ناتوانین ناونیشانی فیلمه‌كه بگۆڕین".
ئالان كوردی پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا ئه‌وكاته‌ی هه‌وڵیاندابوو بگه‌نه دوورگه‌یه‌كی یۆنانی نغرۆ بوون و ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی توركیا دۆزرایه‌وه.
كاتێك وێنه‌كه‌ی ئالان كوردی بڵاوكرایه‌وه، هاوسۆزییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ درووست بوو، وڵاتانی ئه‌وروپای هاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سنووره‌كانیان به رووی لێشاوی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بكه‌نه‌وه.