میترۆ، رادیۆ نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق ئاشكرایكرد، به‌رده‌وامه له داخستنی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و په‌یجه ساختانه‌ی به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه نوسراو و هه‌واڵی ساخته له ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی داناوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه له‌گه‌ڵ ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی داخستنی ماڵپه‌ڕه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان له هاریكاریدایه بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ساخته‌ن و به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه دروستكراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕ و په‌یج و ئه‌كاونتانه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا دروستبكه‌ن و راستییه‌كان بشێوێنن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق به‌ڵێن ده‌دات لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌دا بكات، كه پروپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی په‌روه‌رده بپارێزن.