میترۆ
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له رێگه‌ی چه‌ند په‌جێكه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، نوسراوێكی نه‌شیاو بڵاوده‌كرێته‌وه كه گوایه نوسه‌ر و چیرۆكنوس توانا ئه‌مین له كتێبێكی به‌ناوی (مرواری تاقانه) نوسیویه‌تی ئه‌و نوسه‌ره‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت" هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەمە جگە لە درۆیەکی پووچ زیاتر هیچ نییە، ئەم نووسینە نە نووسینی توانا ئەمینە نە وەرگێڕانه‌كه‌شی".
نوسه‌ر و چیرۆكنووس توانا ئه‌مین له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و نوسینه بڵاوكرۆدته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت" دوو سێ ڕۆژە لێرەو لەوێ، لە هەندێ پەیجی بێ دایک و باوک‌دا، ئەم وێنەیە بڵاوکراوەتە لەسەری نووسراوە گوایا ئەمە نووسینی نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمینە".
هه‌ر له‌و ئاگادارییه‌شیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەمە جگە لە درۆیەکی پووچ زیاتر هیچ نییە، ئەم نووسینە نە نووسینی توانا ئەمینە نە وەرگێڕانی توانا ئەمینە، نە دوور و نزیک پەیوەندی به توانا ئه‌مینه‌وه هه‌یه".