ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی‌ یوتیوب كه‌ زۆربه‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ لیێی‌ بێئاگان





میترۆ، NRT
یوتیوب یەکێکە لەو پێگانەی ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە، بەڵام هەندێک خزمەتگوزاری تێدایە کە کەم کەس ئاگاداریەتی هەرچەندە کارئاسانی بۆ گرفتە ڤیدیۆکان و داواکاری بەکارهێنەران دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "cnet"، یوتیوب کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تێدایە کە کارئاسانی بۆ ئیشی بەکارهێنەرانی دەکات، لە یەکجاردا دەتوانرێت ٥٠٠ گۆرانی دابەزێت لەبری ئەوەی یەک یەک گۆرانییەکان دابەزێت، بە بەکارهێنانی smart download دەتوانرێت هەموو ئەو گۆرانیانەی کە گوێت لێگرتووە بە یەکجار دایبەزێنیتە مۆبایلەکەتەوە و دووبارە بەکاریبهێنیتەوە تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەت بە هێڵی ئینتەرنێتەوە پەیوەست نەبێت.

یەکێکی تر لە خزمەتگوزارییەکان بۆ  بینینی یان ناردنی تەنها یەک بەشی کەمی ڤیدیۆیەک، پێویست ناکات هەموو ڤیدیۆکە بنێریت، دەتوانرێت تەنها ئەو بەشەی کە مەبەستە بەرامبەرەکەت بیبینێت بینێریت، ئەویش لەگەڵ لینکەکە کاتەکە دیاریی بکرێت t=13m20s& ئەمە ئاماژەیە بۆ خولەکی ١٣ و چرکەی ٢٠، تۆش دەتوانیت بەپێی خواستی خۆت کاتەکەی دیارییبکەیت بەوجۆرەی سەرەوە.

بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی وێنەی جوڵاو دەکەن لە ڤیدیۆی یوتیوبدا وەریبگرن، دەتوانن بە نوسینی "GIF" لە پێش ئەو لینکەی دەیانەوێت وێنەکەی لێ وەربگرن دابنێن، بەوجۆرە لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکە لە هەر بەشێکی کلیک بکەن و وێنەکە وەربگرن.



یەکێک لەو خزمەتگوزاریانەی تر بۆ گەڕانەوە یان پێشخستنی چەند چرکەیەکی ڤیدیۆیەکە ئەوا پەنجە بنێ بە دوگمەی "J" ڤیدیۆکە ١٠ چرکە دەگەڕێنێتەوە، دوگمەی "L" ڤیدیۆکە ١٠ چرکە پێش دەخات.

بۆ وەرگێڕانی ڤیدیۆکە لە بەشی وەرگێڕان پەنجە بە دوگمەی "CC" بنێ و لە بەشی ستینگ کە لەسەرو ڤیدیۆکەوەیە زمانەکان دیاری دەکات، دواتر پەنجە بنی بە دوگمەنی داگیرسان و زمانەکە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڤیدیۆکەی بۆ وەربگێڕیت.

بۆ تاریک کردنی ئەو شاشەی کە گرتە ڤیدیۆکەی سەیر دەکەیت بچۆرە سەر بەشی ستینگ و پەنجە بنێ بە دوگمەی "Dark theme"، بەوجۆرە شاشەکە تاریک دەبێت و زیان بە چاو ناگەیەنێت.

ئەگەر یەکێکی لە بەکارهێنەرانی YouTube Premium ئەوا دەتوانیت سوود لە  خزمەتگوزارییەکی تر وەربگریت، دەتوانیت شاشەی یوتیوبەکە بچوک بکەیتەوە لەگەڵ سەیریکردنی ڤیدیۆکە کاری تریش بە مۆبایلەکەت بکەیت، بەڵام تەنها بۆ ئەمجۆرە یوتیوبە دەبێت و بۆ ئەوانیتر شاشەی یوتیوبەکە بچوک ناکرێتەوە.


AM:10:27:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌