میترۆ، ئاوێنه
له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له كۆی ٣١ پۆستی وزاری، ته‌نها سێ پۆست به ژنان دراوه.
دوێنێ 8ی ته‌موزی 2019، ناوی كاندیدان بۆ پۆسته وزارییه‌كان و سیڤییه‌كانیان له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات، كه ژماره‌یان 31 پۆسته، له‌كۆی ئه‌و 31 پۆسته‌ش ته‌نها 3 وه‌زاره‌ت به ژنان دراوه، كه پێكدێن له كوێستان محه‌مه‌د كاندیدی گۆڕان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڤالا فه‌رید كاندیدی پارتی بۆ وه‌زاره‌تی داد‌و بێگه‌رد دڵشاد كاندیدی یه‌كێتی بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
به‌راورد به كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌ی كاندیدانی ژن بۆ وه‌زاره‌ته‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه چونكه، له كایبنه‌ی پێشوودا نه‌ورۆز مه‌ولود ته‌نها ژنیَك بوو كه وه‌ك وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كابینه‌دا بوو.