شوان عادل بەرێوەبەری‌ گشتیی ئێن ئاڕ تی‌ بەکەفالەت ئازادکرا




میترۆ، NRT
لەسەر سکاڵایەکی‌ مەکتەبی‌ سیاسیی پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، بەرێوەبەری‌ گشتیی ئێن ئاڕ تی‌ چووە دادگای‌ هەولێر.

محەمەد عەباس پارێزەری‌ دۆسیەکە بە ئێن ئاڕ تی‌ راگەیاند، پاش ئەوەی‌ بەیانی‌ ئەمرۆ،  شوان عادل بەرێوەبەری‌ گشتیی ئێن ئاڕ تی‌ چووەتە بەردەم دادوەر، وتەی‌ لێوەرگیراوە، دواتریش دادوەر بە کەفالەتی‌ پێنج ملیۆن دینار بریاری‌ ئازادکردنی‌ داوە.

سکاڵاکە لەسەر ئەوە بووە، ساڵی پار، ئێن ئاڕ تی‌ لە رێگەی‌ راپۆرتێکی‌ رۆژنامەوانییەوە باسی‌ لە بازرگانیکردنی‌ دەرمان کردبوو لە لایەن دوو بەرپرسی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستانەوە.



PM:03:58:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌