میترۆ، سپی میدیا
بێژەرێکی نوێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی سیاسی له كه‌ناڵی KNN ده‌ركه‌وت، ناوبراو خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمییه له‌بواری زانسته رامیارییه‌كان باسی خولیاكانی ده‌كات له‌بواری راگه‌یاندندا.
ژوان نیزام حه‌مه‌ساڵح، له لێدوانێكدا بۆ KNN رایگه‌یاند ده‌ركه‌وتنم له‌م كه‌ناڵه یه‌كێك بوو له خه‌ون و خولیاكانم و ئێستاش ئه‌و خه‌ونه‌م به‌دی هاتوه و هاوشانی هاوڕێ پێشكه‌شكاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه كارده‌كه‌م و له‌خزمه‌تی ستراتیژ و سیاسه‌تی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه‌داین كه دروشمه‌كه‌ی (هه‌واڵ و زانیاری)یه
.
ژوان، له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا كه ئه‌زمونی كاری میدیایی هه‌یه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له بواری (زانسته رامیارییه‌كان) له زانكۆی سلێمانی، هیواخوازیشه بتوانێت له‌ڕێی كاری میدیاییه‌وه زیاتر توانای خۆی له‌بواری زانسته رامیارییه‌كان په‌ره‌پێبدات و "خاوه‌نی ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی بێت له بواری پێشكه‌شكاریدا"
.
ژوان وتی "نامه‌وێت چاولێكه‌ریم هه‌بێت بۆ هیچ پێشكه‌شكارێك یان بێژه‌رێكی دیكه‌ی ناسراوی جیهانی و ناوخۆیی، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م سود له ئه‌زمونیان وه‌ربگرم و ببمه خانمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكارێكی به‌توانای كورد".