میترۆ، میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند و ئاشكرای كرد "تۆمه‌تباره‌كه له رێی فه‌یسبووكه‌وه و به‌ناوی هاوسه‌رگیرییه‌وه فێڵی له ژنێك كردووه".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "میلله‌ت" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه كه كه‌سێك له رێی په‌یجێكی فه‌یسبوكه‌وه خۆی وه‌ك ژن پێناساندووه و ژماره‌یه‌كی مۆبایلی پێداوه كه ژماره‌ی خۆی بووه و پێی وتووه ئه‌مه ژماره‌ی مۆبایلی كه‌سێكی باشه و به مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری پێی ناساندووه، ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی بووه و بڕی چوار تا پێنج ملیۆن دیناری لێسه‌ندووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه زانیاری ورد كۆكرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا و ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و په‌یجه‌ی كردووه".
باسی له‌وه‌شكردووه "تۆمه‌تبار ناوی (ر، ك، م) له‌دایكبووی ساڵی 1992 ه و له ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 2 له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییكردن، ڕاگیراوه و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواشی له هاوڵاتیان كردووه "به وریایی و هۆشیارییه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن و متمانه به په‌یج و ئه‌كاونته ساخته‌كان نه‌كه‌ن، له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداربكه‌نه‌وه، تا به هانایانه‌وه بچن و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".