شێنێ: دەمەوێت لە داهاتوودا هەموو قۆناغەکانی راگەیاندن ببڕم






میترۆ، زەمەن

ئەگەر کاری ڕاگەیاندنی نەکردایە، هەوڵی دەدا ببێ بە پارێزەر. شێنێ عوسمان خانمە بێژەری کەناڵی KNN دەڵێت زوو توڕە دەبێ و جارێ بەنیازی هاوسەرگیریش نییە.  

شێنێی تەمەن 24 ساڵان، لە دایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانییە. سەبارەت بە کارەکەی کە بێژەرییە بۆ "زەمەن” دەڵێت: نامەوێ کاری تر بکەم دەمەوێ تواناو وزەم بۆ شاشەی  KNNبێ و خزمەت بکەم. کاتێک لە راگەیاندن دەبی، ناتوانی لە شوێنێکدا بووەستی، بەتایبەت من کە بەردەوام حەزم بە گۆڕانکاری هەیە و لە داهاتوودا هەموو قۆناغەکانی راگەیاندن ببڕم”  شێنێ سەرەتا بە  پەیامنێریی دەستیپێکرد، ئێستا بێژەری هەواڵە سیاسییەکانە لە کەناڵی ئاسمانیی KNN بۆ دەسپێکی کارەکەی دەڵێت: بەهۆی ئەوەی کەسێکی بزێو و لێهاتووبووم،  سەرەتا وەک پەیامنێر لە KNN دەستبەکاربووم. پاشان بووم بە بێژەرو پێشکەشکار، بەبیرم دێت یەکەمجار مایکم گرت بەدەستمەوەو چوومە ناو بازاڕ، پێیان وتم تۆ دەبیتە پەیامنێرێکی سەرکەوتوو.  شێنێ دەڵێت بە زۆر شت توڕە دەبێ لەوانە "ئەگەر قسەیەک یاخود شتێکم پێ دووبارە بکەنەوە، بەمە زۆر توڕە دەبم.

 کچی هاوڕێم هەبووە کە زۆر زویری کردووم و قەت نایبوورم”  ئەگەرچی هەموو جۆرە جلوبەرگێک دەپۆشێ، بەڵام بە دیاریکراوی حەزی بە پۆشاکی فەرمییە و تەنیا کاتێکیش لەماڵەوە کاری ناوماڵ دەکات کە دایکی لەماڵ نەبێ. دەشڵێت ئێستا بە دوو هەفتە دەتوانێ  کتێبێک بخوێنێتەوە و دەنگی پەسەندیش لای ئەو، حەسەن زیرەکە.



AM:11:52:13/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌