پێنج ملیار دۆلار سزا بەسەر فەیسبوکدا دەسەپێنرێت




میترۆ، سبه‌ی‌ 

میدیاکانی ئەمەریکا ئاشکرایان کردوە کە دامەزراوەی چاودێریی وڵاتەکەیان سزای پێنج ملیار دۆلاری بەسەر کۆمپانیای (فەیسبوک)دا سەپاندوە.

کۆمیسیۆنی فیدڕاڵیی بازرگانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای کامبریج توانیویەتی زانیارییەکانی (87) ملیۆن بەکارهێنی فەیسبوک بەدەستبهێنێت و لە بەرژەوەندیی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە بەکاریبهێنێت لێکۆڵینەوەیەکی کردوە و ئەنجامەکەی رەوانەی دامەزراوەی چاودێریی کردوە، بەو هۆیەوە فەیسبوک سزا دەدرێت.

فیدارسیۆنی بازرگانیی ئەمەریکا (ئێف تی سی) لە ساڵی (2018) لێکۆڵینەوەیەکی کردوە سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانی (87) ملیۆن بەکارهێنی فەیسبوک بۆ بەرژەوەندیی لایەنەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی (2017) و ئەمەش وەک ئابڕوچونێکی کۆمپانیای (کامبریج ئانالیتیکا) لەقەڵەم دەدرێت کە لە پێناو راوێژ بە تیمەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا زانیاریی تایبەتی بەکارهێنەرانی بەکارهێناوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردوەتەوە تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبوک ئامادە نەبوە هیچ رونکردنەوەیەک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان بڵاو بکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو ئابڕوچونەوە تەنها کۆمپانیای (کامبریج ئانالیتیکا) داخراوە و بڕیارە لە پڕۆسەیەکیشدا سزای پێنچ ملیار دۆلار بەسەر فەیسبوکدا جێبەجێ بکرێت.


PM:12:14:13/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌