هەرێمی کوردستان؛ شێوازی نوێی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆماردەکرێت



میترۆ، خه‌ندان 
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان راپۆرتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتوه‌ شێوازی تازه‌ی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه‌ و له‌ 27 حاڵه‌تدا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 65 رۆژنامه‌نوس كراوه‌.

له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 27 حاڵەت پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه‌
 

د. نەزاكەت حەمە سەعید، سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 27 حاڵەت پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه‌ و تیایدا پێشێلكاری له‌ به‌رامبه‌ر 65 رۆژنامه‌نوس كراوه‌.

 شەش پێشێلكاری له‌ پارێزگای سلێمانی، شەش پێشێلكاری له‌ پارێزگای هه‌ولێر و شەش پێشێلكاری له‌ پارێزگای دهۆك تۆمارکراون
 

ئاماژەی بەوەشکرد، شەش پێشێلكاری له‌ پارێزگای سلێمانی، شەش پێشێلكاری له‌ پارێزگای هه‌ولێر و شەش پێشێلكاری له‌ پارێزگای دهۆك و سێ پێشێلكاری له‌ خانه‌قین تۆمارکراون، هەروەها چوار پێشێلكاری له‌ پارێزگای كه‌ركوك و یەک پێشێلكاری له‌ پارێزگای موسڵ و یەک پێشێلكاری له‌ پارێزگای به‌غدا تۆمارکراون.

جۆره‌كانی پێشێلكاری 10 حاڵه‌تیان ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس بوه‌
 

سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، جۆره‌كانی پێشێلكاری 10 حاڵه‌تیان ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس بوه‌، 9 حاڵه‌ت رێگریكردن له‌ روماڵ و چوار حاڵه‌ت هێرش و سوكایه‌تی و یەک حاڵه‌ت داخستنی نوسینگه‌ و یەک حاڵه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ و یەک حاڵه‌ت رەتکردنەوەی پێدانی زانیاری بوە.

هاوکات گۆران جەلال، بریاردەری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، پێشێلكارییەكان بەردەوامن و شێوازی نوێی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان بەکاردەهێنرێت.

 بڕیاردەری لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان  ئاماژەی بەوەشکرد، حاڵەتەكانی برینداربون و هێرش و سوكایەتی لەناوچە جێناكۆكان رویانداوە.



PM:03:19:15/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌