میترۆ پشتیوانی بۆ شاخ پرێس دەربڕی





سەنتەری میترۆ پشتیوانی خۆی بۆ سەرنوسەرو ستافی شاخ پریس دەربڕی و هیوای خواست لە چوارچێوەی رەوشتی كاری پیشەی رۆژنامەنوسی برەو بە كارەكانیان بدەن و و هیچ كەس و لایەنێك بەبەست بۆ كارەكانیان دروست نەكات.

ئەمڕۆ هاوكارانمان لە سایتی شاخ پریَس كە رۆژنامەنوسی بە توانا جەلال محمد سەرنوسەرێتی، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.

سەبارەت بە رەوشی كاری رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆمان كرد و هەردولا هاوڕا بوین لەسەر ئەوەی پیشەی كاری رۆژنامەنوسی بە هۆی زۆر فاكتەر خودی و دەرەكی كێشەی بەربەستی زۆری لەبەردەمدا دروستبووە.

هاوڕا بوین كە لە هەندێ وێستگەی مێژووی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و پەیجی سبۆنسەركراوی حزبەكان لەبری ئەوەی ببێتە فاكتەرێك بۆ یەكخستنی كۆمەڵگەی كوردستانی ، دەبنە فاكتەری لێكترازان و قوڵكردنەوەی ناكۆكی.

سەنتەری میترۆ پشتیوانی خۆی بۆ سەرنوسەرو ستافی شاخ پریس دەربڕی و هیوای خواست لە چوارچێوەی رەوشتی كاری پیشەی رۆژنامەنوسی برەو بە كارەكانیان بدەن و و هیچ كەس و لایەنێك بەبەست بۆ كارەكانیان دروست نەكات.


PM:05:44:03/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌