میترۆ
هەدوو رێكخراوی Global Partners Governance و METRO بڕیارە لە ئایندەی نزیكدا هەمئاهەنگی بكەن بە ئامانجی جێبەجێكردنی پرۆژەیەك لەسەر ئاساتی عێراق.
ئەم هەمئاهینگییە لە چوارچێوەی بەشداریمان بوو لە كۆبونەوەیەكی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان Global Partners Governance و پەیمانگای عێراقی، بە مەبەستی هەمئاهەنگی زیاتری نێوان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی رێكخرابوو .
كۆبونەوەكە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د. بەشیر حەداد و كۆمەڵێك پەرلەمانتار تیایدا بەشداربوون، هەلێكی باش بوو بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە و ئۆفیسەكانیان لە پارێزگاكانی عێراق.
هەرەوەك فرسەتێكیش بوو بۆ دیاری تایبەتی نوێنەری سەنتەری میترۆ لەگەڵ جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران و دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان Global Partners Governance و پەیمانگای عێراقی.