لەگەڵ سارا مارش




لە شاری هەولێر لە گەڵ (سارا مارش)، بەرپرسی تیمی سیاسی لە كونسڵگەری بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان گفتۆمان كرد. 

ئەو هەندێ رستەی كوردی فێر بووە، دیارە نیازێتی زۆر بمێنێتەوە، ووتی میترۆ خەریكی چییە؟ وتم نازانم بە كوردی وتی " نازانم رەحەتی گیانم" ئینجا باسی سەفەرەكەی میترۆم كرد بۆ بەریتانیا كە لە چەند رۆژی ئایندە دەستپێدەكات و لەوێ چەند دیدارێك و تۆڕبەندی نوێی میترۆ و رێكخراو و كەسایەتی دروستدەكرێت.

سوپاسی كونسڵی بەریتانیامان كرد لە پای پێدانی ڤێزا بە هەردوو هاوكارمان دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ و سەرنوسەری گۆڤاری ژن خاتوو ئاڤان فارس.

سەرنج:
وا ئەمجارەیش وێنەی دیدارمان لەگەڵ كونسڵگەری دادەنێین، نەچن ئاوەژووی كەن و بنوسن دیداریان لەگەڵ شوێنێكی تر هەبووە.


PM:03:29:07/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌