کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان داوای سزای له‌سێداره‌دان بۆ بكوژی ژنان ده‌كرێت
میترۆ، وێستگه نیوز
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و دژی به‌رده‌وامی كوشتنی ژنان یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ی كاروباری ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دا‌واشیان كرد سزای له سێداره‌دان بۆ بكوژی ژنان بگه‌ڕێته‌وه.
له‌و یاداشته‌یاندا ئه‌و ژنه چالاكوانانه رایانگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه له شاره‌كانی كوردستان رێژه‌ی كوشتنی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبووندایه، رۆژ نییه كچێك یان ژنێك یان دایكێك نه‌بێته قوربانی ده‌ستی كۆمه‌ڵگاو نه‌كوژرێت.
له‌و یاداشته‌دا ئه‌و ژنانه وتیشیان: "زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌كوژرێن بێ‌تاوانن، بكوژه‌كان كه ده‌ستگیر ده‌كرێن له به‌ندیخانه باشترین خزمه‌ت ده‌كرێن، كه‌واته هیچ سزایه‌كی قورس به‌سه‌ریاندا نه‌چه‌سپێندراوه".
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا رایگه‌یاند: "كوشتنی ژن له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت تاوانه، ئه‌و كه‌سه‌ی به ئه‌نقه‌ست ژیان له كه‌سێكی تر ده‌سه‌نێته‌وه شایه‌نی به‌خشین نییه، چونكه كوشتنی ژنان خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومان ئه‌وه‌یه رێگری له‌و كاره قێزه‌ونه بكه‌ین".
دا‌واشیان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، پێداچوونه‌وه به یاسای كوشتنی به ئه‌نقه‌ست بكرێت و بكوژ به قورسترین شێوه سزا بدرێت، هه‌روه‌ها یاسای له سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 1ی ئه‌یلولی 2019، له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، ژنێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، له ساڵی 2018، ئه‌و ژنه بۆماوه‌یه‌ك به بڕیاری دادگا زیندانی كراوه.
وتیشی: "بكوژه‌كه له دانپیانانه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری كوشتنی خێزانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی گێراوه‌ته‌وه كه خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر زیندانی كراوه، نه‌ك بۆ جیابونه‌وه‌یان".
PM:01:23:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
به‌وێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
د. هۆشەنگ دارا
گۆڕانە ژینگەییەکان و بەرپرسیارێتیی بەکۆمەڵ
کەژاڵ ئەحمەد
ئه‌ركی میدیا سواڵپێكردنه؟
ژمارە:3
بەروار:29.02.2024
ئەرشیف
هاوکاران