كاری میدیایی لە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغە کرا



میترۆ، ئاوێنه‌
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی، كاری میدیایی لە دامەزراوەكانی كۆمەڵایەتی لەسەر میدیاكاران قەدەغە دەكات.


دوێنێ‌ یەكشەممه‌ یەكی ئەیلول، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان "ئاوێنه‌" وێنەیەكی دەست كەوتووە و تێیدا هاتووە، ڕوماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بەوەزارەتی كار، قەدەغە دەكرێت.


بەپێی نووسراوی ژمارە 113 وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی قەدەغەكردنی ڕوماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاند دەكرێت و لە پێناو پاراستنی ژیانی تایبەتی سوودمەندان لە داودەزگا تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییە.


نووسراوەكەی وەزیری كار بە ڕاستەوخۆ قەدەغەكردنی كاری میدیایی ڕادەگەیەنێت لە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان.


ئەو قەدەغەییەی كاری میدیایی لە كاتێكدایە لەلایەن چەند دامەزراوەیەكی میدیای لە ڕۆژانی جەژن و بۆنەكان خانەی بەساڵاچووان و منداڵانی بێ‌ سەرپەرشتان دەگوازرایەوە، ئەوەیش كاردانەوە و ناڕەزایەتی لێكەوتەوە لە نیشاندانی ئەو كەسانە.



PM:01:35:02/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌