كۆڕێك بۆ نوسه‌ری كورد به‌ختیار علی سازكرا
میترۆ
ڕۆژی یەکی ئەیلول، بە ئامادەبوونی زیاد لە 600 کەس لە هۆڵی سەرەکی شاری ئێرلانگن و لە سەر شانۆی (مارک گرافن تیاتەر) ئێوارە کۆڕێک بۆ نوسەری كورد "بەختیار عەلی" سازكرا.
لە کۆڕەکەدا چه‌ند به‌شێك هەریەک لە ڕۆمانەکانی (دواهەمین هەناری دونیا، شاری مۆسیقارە سپییەکان، ئێوارەی پەروانە)خوێندرایەوە و گفتوگۆیان سەبارەت کرا.
ئێوارەکە بەشێک بوو لە چالاکییەکانی 39 هەمین فیستیفاڵی شیعریی ئێرلانگن، کۆڕەکە لە پێشکەشکردنی خانم "کۆرنیلا تزێچە" بوو.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا، نوسەر کتێبەکانی خۆی بۆ ئامادەبووان واژۆکرد.
لە ڕۆژانی دیکەی فیستیڤاڵەکەدا بەشداری چەندین بەرنامە و گفتوگۆ و چاوپێکەوتنی کرد.
له ئه‌كاونتی خه‌سره‌و حه‌مه كه‌ریم وه‌رگیراوه
PM:12:52:03/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه