ڤیدیۆی شووکردنی کچێکی ٩ ساڵە لە تٶڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە



میترۆ، سپی‌ میدیا 
لە شاری بەهمەنی ئێران کچە مێرمنداڵێکی ٩ ساڵە هاوسەرگیری پێدەکرێت. 


چالاکوانێکی بواری ژنان بەناوی، مەسیح عەلی نەژاد، کە دامەزرێنەری کۆمەڵەی چوارشەمانی سپی ئێرانیشە، لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوسەرگیریە دەکات.


عەلینەژاد، لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە ڤیدۆکەی لە شارۆچکەی بەهمەئی-یەوە پێگەشتوە، دەڵێت"بە بینینی ڤیدیۆکە خۆم پێنەگیرا و گریام".


بڵاوکردنەوەی ڤیدۆیی هاوسەرگریەکەی ئەو منداڵە و میلاد چەشانی، کە تەمەنی نزیکەی سێ ئەوەندەی تەمەنی منداڵەکەیە نارەزایی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش توڕەبونی چەشانی لێکەوتوەتەوە.




AM:11:25:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌