ریکلامە بازرگانییەکان ژنانی كوردستان نیگەران دەكات



میترۆ، K24


بەشێک لە ژنانی ھەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئەو ریکلامە بازرگانیانە بوەستێنێ کە  بە جۆرێک کار لەسەر کەمکردنەوەی رۆڵەکانی ژن دەکات لە کۆمەڵگەدا. ئاماژە بەوەش دەکەن کە بەشێکی ریکلامەکان بەبێ بوونی  ھیچ چاودێریەک و لێپرسینەوەیەك بڵاودەکرێنەوە و داوای سنووردار کردنی دەکەن.


کۆبەندی (ژنان دەتوانن-کوردستان) داوایەک ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، كە ئەو ریکلامانەی کەمکردنەوە و تەخوینکردن بە پێگە و رۆڵی ژن لە کۆمەڵگەدا و پێدانی رۆڵی گرنگ بە  کەسایەتی ژن و کەمنیشاندانی تواناکانی دەکەن رایبگرێت.


بەشێکی زۆری ریکلامە بازرگانیەکان، ئێستا لە سۆشیال میدیا، بەبێ بوونی ھیچ چاودێریەک و تێپەڕاندیان بەبێ ھیچ لێپرسینەوەیە بڵاودەکرێنەوە، داكۆكیكارانی مافەکانی  ژنانیش بەشێک لە ھۆکارەکانی کە ژنان بۆ بەو شێوەیە  بەشداری لەو ریکلامە بازرگانیانە دەکەن کە رۆڵی ژن  لاواز پیشان دەدات. بۆ نەبوونی ناوەندێک لە ھەرێمی  کوردستان کە تایبەت بێت بۆ چۆنێتی دروستکردنی مۆدیل  چۆنێتی بوون بەمۆدیل بوون دەگەڕیننەوە.


بەشێکی زۆری ئەو ریکلامانەی لە میدیاکان ناوەندەکانی  ڕاگەیاند بڵاودەکرێنەوە لەلایەن کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە  دروست دەکرێن، کە بەشێکی زۆری بۆ کەرەستەکانی پاکردنەوەو پێداویستیەکانی رۆژانی ھاووڵاتیانە، بەڵام  ئەوەی  جێگەی  رەخنەی  ژنان  لەو جۆرە ریکلامانە  بەرجەستەکردنی  رۆڵی  ژنە  تەنھا لە چوار چێوەیکاری  ماڵدا. لە کاتێکدا ژنان توانیویانە رۆڵی بەرچاویان  ھەبێت لە کایە جیاوازەکاندا.


AM:10:55:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌