پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیار سكاڵا له‌سه‌ر لڤین تۆمار ده‌كات
میترۆ، PUKmedia
پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیار له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه، به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتی لڤین تۆمار ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه..
سایتی لڤین، گرته‌یه‌كی ده‌نگ و جۆره‌ها وێنه‌ی مێژووی خه‌باتی، له‌سه‌ر به‌ڕێز ((مه‌لا به‌ختیار)) بڵاوكردۆته‌وه، له‌كاتێكدا، ئه‌م گرته ڤیدیۆییه، سه‌راپا جیاوازه له توێژینه‌وه‌ی (6) لاپه‌ڕه‌یی گۆڤاری (لڤین) كه مێژووی شانازییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌لا به‌ختیاری به به‌ڵگه‌وه نوسیووه. به‌شێكی هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، له گۆڤاری ناوبراوه‌وه، نوسراوه.
بۆیه، هه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی قسه‌و بۆچونه ناكۆكه‌كانی خۆیان، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌لا به‌ختیار، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتی ناوبراو تۆمار ده‌كه‌ین، به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی، چونكه تۆمه‌ت و ناوزڕاندنی تیادایه، له ئێستاشه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نین، جگه له قه‌ره‌بوی مه‌عنه‌وی، داوای سزای جه‌زائی و پاشان داوای قه‌ره‌بوی مادیش ده‌كه‌ین، دوا بڕیاریش لای دادگای لێكۆڵینه‌وه ده‌بێت.
راشیده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا به قه‌ره‌بووی ماددی ده‌رچوو، ته‌واوی ئه‌و بڕه، له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێت.
پارێزه‌ر
كاژین ئاسۆ عومه‌ر
PM:01:41:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه