میترۆ
به‌هۆی گرتنی وێنه‌یه‌كی مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی دوكان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر په‌یامنێرێكی ئێن ئاڕتی ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت.
خالید محمه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به‌میترۆی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرۆ له قه‌زای دوكان كه‌وتمه مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی هاتووچۆوه داوای مۆڵه‌تی شۆفێریه‌كه‌م و ساڵیانه‌كه‌یان لێكردم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ساڵایانه‌كه‌م به‌سه‌ر چوبوو پسوڵه‌یه‌كی سزای دارایان بۆ كردم وتیان ده‌بێت نوێی بكه‌یته‌وه.
ئه‌و وتی: دوای ئه‌وه رێكاره یاساییه‌كه ته‌واو بوو، ئه‌و دیمه‌نه‌ی مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی هاتوچۆم پێجوان بووه وێنه‌یه‌كم گرت، پێنیان وتم و بۆ وێنه ده‌گریت قه‌ده‌غه‌یه و پێم وتن كه من رۆژنامه‌نووسم و ته‌نها بۆ ئه‌وه وێنه‌م گرتووه كه هه‌واڵێك هه‌بێت په‌یوه‌ندی به پۆلیسی هاتووچۆه‌وه بێت سودی لێوه‌ر ده‌گرم، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوی دوكانه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركرام وتیان ده‌بێت وێنه‌كه بسڕیته‌وه.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی ئێن ئاڕتی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه، دوای كاتژمێرێك ئازاد كرام و پێیان وتم نابێت وێنه‌كه بڵاو بكه‌یته‌وه باسی ئه‌وه‌ش بكه‌یت كه ئێمه ده‌ست به‌سه‌رمان كردویت.
به‌هۆی گرتنی ئه‌م وێنه‌یه‌وه په‌یامنێره‌كه‌ی ئێن ئاڕتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه