كوێستان خوسرەوی‮:‬‮ ‬پێشكەشكاری‮ ‬حەزی‮ ‬خۆم بووە، ویستوومە لەو سۆنگەیەوە خزمەتی‮ ‬گەلەكەم بكەم




میترۆ، خەبات‮
‮”‬كوێستان خوسرەوی‮” ‬پێشكەشكار و ئەكتەر لەچاوپێكەوتنێكدا بۆ خەبات دەڵێت‮: ‬كاری‮ ‬پێشكەشكاریم لە ساڵی‮”‬2004″ لە كەناڵی‮” ‬نەورۆزی‮ ‬حیزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەست پێكرد،‮ ‬پێشكەشكاری‮ ‬بەرنامەی‮ ‬تەلەڤزیۆنی‮ ‬بەشێك بووە لە چالاكییەكانی‮ ‬من و تا ئێستاش بەردەوامم،‮ ‬لە كەناڵی‮ “‬كوردستان”تیڤی‮ ‬هیواداریشم توانیبێتم بۆشاییەكم لە بواری‮ ‬پێشكەشكاری‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ بینەر پڕ‮ ‬كردبێتەوە،‮ ‬هەروەها هەردوو بەشی‮ ‬پێشكەشكاری‮ ‬و نواندن بۆمن بایەخی‮ ‬خۆیان هەبووە‮. 




‬كاری‮ ‬پێشكەشكاری‮ ‬حەزی‮ ‬خۆم بووە ویستۆمە لەو سۆنگەیەوە خزمەتی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬گەلەكەمی‮ ‬پێ بكەم‮ ‬،هیواداریشم بتوانم لە داهاتوودا زیاتر پەرە بە و بەشە بدەم و زیاتر هەوڵ بدەم كە ببم بە پردی‮ ‬نێوان نەتەوەكەم و فەرهەنگ و هونەری‮ ‬رەسەن‮ ‬،هەڵبەت وڵامی‮ ‬ئەوە لای‮ ‬بینەرە‮ ‬،لای‮ ‬خۆم هەردووكیان ووزە و هێزم پێ دەبەخشن‮ ‬،وە هیوادارم توانیبێتم خزمەتی‮ ‬گەل و نەتەوەكەی‮ ‬خۆمم پێكردبن،‮ ‬هەڵبەت كاری‮ ‬نواندن بە بەشێك لە ژیانی‮ ‬خۆمی‮ ‬دەزانم و هەمیشە بایەخێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەبووە لای‮ ‬من،‮ ‬هەر لەبەر ئەمەش كاری‮ ‬نواندنم كردووە و ئێستاش لەسەری‮ ‬بەردەوامم،‮ ‬هەر رۆڵێك بۆ خۆم بە گونجاوی‮ ‬بزانم‮ ‬،‮ ‬دوایین كاری‮ ‬نواندنیشم لە ڤیدیۆی‮ ‬رۆزڵین بوو،‮ ‬سەرەتای‮ ‬دەسپێكی‮ ‬كاری‮ ‬نواندنم بەشداری‮ ‬كردنم بوو لە درامای‮”‬گەردەلوول‮” ‬كە بە‮ ‬یەكەم دەسپێكی‮ ‬كاری‮ ‬نواندنم هەژماردەكرێت،‮ ‬ئەوەش بۆمن شوێنێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬دەبێت لە كارنامەی‮ ‬هونەری‮ ‬من،‮ ‬لە پرسیارێكدا كە ئایا ئەگەر داوات لی‮ ‬بكرێت بەشداری‮ ‬لە فیلمێك‮ ‬یا درامایەك بكەیت بەشدار دەبیت؟




لە وەڵامدا دەڵێت‮: ‬ئەگەر‮ ‬ڕۆڵەكە گونجاو بێت بۆمن بەڵێ ئامادەم،‮ ‬بەڵام ئەگەر تەنیا بۆ دەركەوتن بێت نەخێر ئامادە نیم،‮ ‬لە كۆتا پرسیاردا كە ئایا ئە وگیروگرفتانە چین كە رووبەرووی‮ ‬دەبنەوە؟
لە وەڵامدا دەڵێت‮: ‬گیروگرفت لە هەموو بوارێكدا وجوودی‮ ‬هەیە،‮ ‬رەخنەش دەبێت هەبێت تا بتوانین زیاترپێشكەوین‮.‬


PM:12:14:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌