به‌رێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌



میترۆ


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ فه‌یسبوك ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ راگه‌یاند.  


له‌ پۆسته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌، دوای نزیكەی ساڵێک و نۆ مانگ لە بەڕێوەبردنی كەناڵی "KNN" كۆتایم بە ئەركەكانم هێنا لەو كەناڵە و دەگەڕێمەوە بۆ كارەكەی خۆم.


ده‌شنوسێت:  كەناڵی "KNN"لەو ماوەیەی ئێمەی لێبووین بەدەر نەبوو لەو رەوشە نالەبارەی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، قەیرانێكی دارایی سەخت و هەڵبەز و دابەزی سیاسی و بەرێكردنی دوو هەڵبژاردنی قورس، هەربۆیە هەم ئەزمون بوو بۆ بەندە و هەمیش دەرفەت بوو كە لە نزیكەوە لەگەڵ كەسانێك كارمان كرد و سوودمان لە تواناكانی یەكتر وەرگرت بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی هاتنە رێگەمان.






ده‌قی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌: 


كۆتایی وێستگەی "KNN"
ئەمڕۆ دوای نزیكەی ساڵێک و نۆ مانگ لە بەڕێوەبردنی كەناڵی "KNN" كۆتایم بە ئەركەكانم هێنا لەو كەناڵە و دەگەڕێمەوە بۆ كارەكەی خۆم.


بە دەرفەتی دەزانم كە سوپاسی یەك بە یەكی كارمەندانی كەناڵەكە و ئەو كەسانە بكەم كە لەماوەی رابردوودا وێڕای ئەو كۆسپە سیاسی و مادیی و مەعنەوییانەی هاتنە رێگامان بە رۆحیەتێكی فراوان و هاوشێوەی خێزانێك پێكەوە كارمان كرد.


كەناڵی "KNN"لەو ماوەیەی ئێمەی لێبووین بەدەر نەبوو لەو رەوشە نالەبارەی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، قەیرانێكی دارایی سەخت و هەڵبەز و دابەزی سیاسی و بەرێكردنی دوو هەڵبژاردنی قورس، هەربۆیە هەم ئەزمون بوو بۆ بەندە و هەمیش دەرفەت بوو كە لە نزیكەوە لەگەڵ كەسانێك كارمان كرد و سوودمان لە تواناكانی یەكتر وەرگرت بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی هاتنە رێگەمان.


هیوای سەركەوتن بۆ كەناڵەكە و بەڕێوەبەری نوێ‌ دەخوازم و لە هەرجێیەك بم هەر خۆم بە هاوكار و هاوڕێیان دەزانم.
د. ئاكۆ حەمەكەریم
7/9/2019


PM:03:26:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌