حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەستپێدەکات




میترۆ، K24 


ئەمڕۆ دووشەممە 09/09/2019، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 دەستپێدەکات و تیایدا 112 فیلم لە 74 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان پێکراوە.


چەند زانیارییەک لەبارەی فێستیڤاڵەکە و ئەجێندای هەشت رۆژی بەڕێوەچوونی:.


فێستیڤاڵەکە ماوەی 8 رۆژ دەخایەنێت، 9 بۆ 16ی ئەیلوول.


کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ تاکو 7، رێوەڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دەستپێدەکات و فەرشی سوور بۆ هونەرمەندان رادەخرێت.


فیلمی "کامیۆن" کە لەلایەن دەرهێنەری کوردی رۆژهەڵات، کامبۆزیا پارتۆڤی بەرهەم هاتووە، کاتژمێر 7:30 خولەک تاوەکو 9ی ئێوارە وەک فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکان نمایش دەکرێت.


زیاد لە 120 هونەرمەند لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی بەشداردەبن و میوانداریی دەکرێن.


74 وڵات لە فێستیڤاڵەکە بەشدارن.


112 فیلم لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن.


50 فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵەکە بەشدارییان پێکراوە.


چوار جۆری فیلم نمایشدەکرێن: کورتە فیلم – فیلمی دۆکیومێنتەری- درێژە فیلم.


55 فیلم پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان دەکەن.


لە فێستیڤاڵەکە تیشک دەخرێتە سەر ئەو فیلمە عەرەبیانەی لە ساڵی 1957 تاکو ئێستا بەرهەم هاتوون.


20 فیلمی عەرەبی نمایش دەکرێن.


لە چەند رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، چەندین پانێڵ بۆ باسکردنی چەند تەوەرێکی سینەمایی ئەنجام دەدرێن.


فیلمەکان لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک و دهۆک سینماکس نمایش دەکرێن.


لەم ساڵدا، گرنگی زیاتر بە بەشداریی ژنان لە فێستیڤاڵەکە دراوە و هەوڵ دراوە یەکسانی دروست بکرێت.


لیزا گول، سەرپەرشتیاری بەرهەمی بیانی فێستیڤاڵەکە لەو بارەیەوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "دەزانم چەند سەختە لێرە ژن بیت، بەڵام دەبینم لە فێستیڤاڵەکە یەکسانی هەیە و گرنگی بە رۆڵی ژنان دراوە".


حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک تیشک دەخاتەسەر"پێکەوە ژیان" و زیاد لە 70 وڵات تیایدا بەشدارییان کردووە، 112 فیلمی جیهانی و ناوخۆیی تێدا نمایش دەکرێت.


AM:11:21:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌